zagros news agency

یەمەن.. نزیکەی 20 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگیر کران

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، حوسییەکان هەڵمەتێکیان لە سەنعا ئەنجامدا، لە هەڵمەتەکەدا نووسینگەکانی ڕێکخراوەکەیان بە ئامانج گرتووە، لە ئەنجامدا 19 کارمەندیان دەستگیر کردووە.
ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، 18 کەس لەو دەستگیرکراوانە یەمەنین، کە یەکێکیان فەرمانبەری نێودەوڵەتییە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێیان دەکات.
ستیفان دوجاریک گوتیشی: هەڵمەتەکان نووسینگەی ئاژانسەکانی خۆراک و تەندروستی و منداڵانیان کردووەتە ئامانج و جەختیشی کردەوە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە بە توندی ئیدانەی ئەم کارە دەکات.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەم هەڵمەتە چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی ئەحمەد ئەلڕەحوی، سەرۆک وەزیرانی حوسییەکان و چەند وەزیرێکی دیکە لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا دێت.
گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت: حوسییەکان پێشتر 23 فەرمانبەری نەتەوە یەکگرتووەکانیان دەستگیرکردووە، هەندێکیان لە ساڵی 2021ەوە تاوەکوو ئێستا لە زینداندان.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی کە ئەم کارانە، گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی یەمەن، بە شێوەیەکی جددی دەخاتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی تورکی دەکات

یاسین

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر دەکات

سەڵاح

لە خۆپێشاندانی ئەستەنبووڵ ٧٠ کەس بریندار بوون و پەرلەمانتەرێک دەستگیر کرا

یاسین