zagros news agency

گومرگی ئێران دابەزینی ئاستی هەناردە و هاوردەی لەمساڵدا پشتڕاست کردەوە

سەرۆکی گشتیی گومرگی ئێران لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیلنا، کەمبوونەوەی ئاستی هەناردە و هاوردەی لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پشتڕاست کردەوە.
بە گوتەی فروود عەسگەری، لەم ماوەیەدا هەناردەی نانەوتیی ئێران گەیشتووەتە نزیکەی ٢١ ملیار دۆلار و هاوردەش بە بەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژەی زیاتر لە ٣٠٪ دابەزیوە و گەیشتووەتە ٢٣ ملیار دۆلار.
بەشێکی گەورەی هەناردەکان پێکدێت لە گازی سروشتی و بەرهەمە نەوتییەکان. بە گوتەی فروود عەسگەری، هەناردەی گازی سروشتی بە ڕێژەی ٩٧٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
هاوردەی نانەوتیی چین لە ئێرانەوە لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ پێنج ملیار و نیو دۆلار کەم بووەتەوە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵانی دواییدا ئاماری هەناردەی نەوتی خاویان بڵاو نەکردووەتەوە، کە زۆربەی لە ڕێگەی خۆدزینەوە لە گەمارۆکانەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام چین هێشتا گەورەترین کڕیاری نەوتی خاوی ئێرانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تارا مامەدۆڤا دەرکەوتنێکی ڕەنگاوڕەنگی لە دوایین کۆنسێرتی لە ئامەد هەبوو

ART

تورکیا… بەپرسێکی پلەباڵای پەکەکە دەست‌گیر کرا

سەڵاح

دڵشاد موانی بۆ زاگرۆس: ستایشی زۆری ئەمریکای كرا کە ڕەنگە ببێتە هۆی گەشەکردنی وەبەرهێنانی بیانی و پشتیوانی سیاسیی زیاتر بۆ هەرێم

سەڵاح