zagros news agency

ئەمەریکا سزا بەسەر 10 بەرپرسی سووریا دا دەسەپێنێت

 

ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، واشنتن سزای بەسەر 10 بەرپرسی سووریادا سەپاندووە کە خۆیان و خێزانەکانیان ناتوانن گەشتی ئەمەریکا بکەن.

ماتیۆ میلەر گوتی: وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن، هەنگاو دەنێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر 10 بەرپرسی حکوومەتی سووریا و ئەندامانی خێزانەکانیان، بەهۆی تێوەگلانیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا.

میلەر ئاماژەی بەوەشدا کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2023، ئەمەریکا سیاسەتێکی نوێی سنووردارکردنی ڤیزەی لە دژی بەرپرسانی ئێستا و پێشووی حکوومەتی سووریا ڕاگەیاندووە، کە “تێوەگلاون لە سەرکوتکردنی سووریەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.”

میلەر جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا هیچ نیازێکی نییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد ئاسایی بکاتەوە، چونکە “پێشکەوتنی ڕاستەقینە بەرەو چارەسەری دیپلۆماسی بەپێی بڕیارنامەی ژمارە 2254ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان” نابینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەی گومرگی عێراقی رێژەی گومرگی سەر پێداویستییەکانی سیستەمی وزەی خۆر ئاشکرا دەکات

یاسین

ئەگەری هەیە ترەمپ بەشداریی لە دانوستانەکانی پاکستان بکات

سەڵاح

‎دانیشتوانی سەر سنور دلخۆشن بە نەمانی شەر لە ناوچەكە

گوران