zagros news agency

گرۆسی: لەگەڵ ئێران پێشکەوتنمان بەدەست هێناوە، بەڵام کاتمان کەمە

 

ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران پێشکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام کاتێکی کەمیان لەبەردەستدایە.

لەسەرەتای کۆبوونەوەی وەرزیانەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، گرۆسی گوتی، دانوستانەکانی نێوان ئاژانس و ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی چاودێری بەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەدا پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە و هیوادارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە ئەنجام. ناوبراو جەختیشی کردەوە: “هێشتا کات ماوە، بەڵام کاتەکە زۆر نییە.”

کۆبوونەوەی ئەم وەرزەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوە دەچێت و تێیدا چەندین بابەتی گرنگ، لەوانەش دۆخی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، تاوتوێ دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوڵ بۆ ژیاندنەوەی چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان لە هەولێر دەدرێت

ART

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستی نوێى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤) بڵاودەکاتەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە دەکەن

سەڵاح