zagros news agency

یانەی بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی یەماڵ بڵاو کردەوە

 

یانەی بارسێلۆنا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێکانی لامین یەماڵی ئیسپانی ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەی ڕاگەیاند و بەهۆی پێکانەوە یەماڵ بێبەش دەبێت لە یاری بارسێلۆنا بەرامبەر ڤاڵێنسیا و بۆ یاری گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگیش گومان هەیە لە بەشداری کردنی.

 

 

شایەنی باسە ئەمڕۆ لامین لە مەشقەکانی بارسێلۆنا نەبینراوە و هەستی بە ئازار کردوە لە قاچیدا وە دوا بەدوای ئەو پێکانەی هانزی فلیک ڕاهێنەری بارسێلۆنا ڕوونی بەرداخچی یاریزانی لاوی سویدی خستۆتە شوێنی لامین.

 

 

بارسێلۆنا یاریە نێودەوڵتیەکانی لێبووە شیوەن و خەمۆکیەکی زۆر،کە پێش لامین یەماڵ هەر لەیەکە فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی و گاڤی ئیسپانی و ئەلیخاندرۆ باڵدێی ئیسپانی بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری بەشێکی یاریەکانی داهاتوو بارسێلۆنا بکەن.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن دەکات

سەڵاح

لە بەغدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی هەڵبژاردندا گیرا

سەڵاح

ئێران ناوی شەقامێکی دەگۆڕێت و میسریش خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت

سەڵاح