zagros news agency

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.

ئەنجومەنی وەزیران، دواپێشهاتی دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم گفتوگۆ دەكات.

لە بڕگەیەكی دیكەدا، پرۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە داراییەكان لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی، لەبەر ڕۆشنایی كۆنووسی كۆبوونەوەی نوێنەرانی هەردوولا لە ڕێكەوتی 9ی 7ی 2025، لەبارەی ڕێكار و ڕێنماییەكانی باج و ڕێژەكانیان گفتوگۆ دەكات.

لە بڕگەی کۆتاییدا، پڕۆسەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2025-2026 دەخرێتە ڕوو.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی فراوانی شاندی پارتیمان و بەرپرسانی باڵای پارتی کۆمۆنیستی چین لە هەرێمی ئاینهوا

دڵشاد

هاوپه‌یمانان  یارمەتیی زیاتری ڕەوانەی خۆرئاوا کرد

سەڵاح

راپۆرتێکی کۆنگرێس زەنگە مەترسیدارەکان لێ دەدات: ئەمریکا ٤٢ فڕۆکە و ٢٩ ملیار دۆلاری لە جەنگی ئێراندا لەدەستداوە

سەڵاح