zagros news agency

لە رێڕەوی هۆڵیوود ئەستێرەیەک بە بیل نای بەخشرا

بیل نای، کەسایەتیی ناسراوی بواری زانست و پێشکێشکاری تەلەڤزیۆنی، ئەستێرەیەکی لە رێڕەوی ناوبانگی هۆڵیوود وەرگرت.

بیل نای کە بە (پیاوە زانستییەکە) ناسراوە، بەهۆی بەرنامە خەڵاتگرەکەیەوە کە لەنێوان ساڵانی 1993 بۆ 1999 پەخش دەکرا، لە رێوڕەسمی رۆژی دووشەممەدا لەلایەن هاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکەیەوە دەورە درابوو.

بیل نای لە زانکۆی کۆرنێل خوێندوویەتی و لە ساڵی 1977 بڕوانامەی ئەندازیاریی میکانیکی بەدەستهێناوە. پێش ئەوەی لە ساڵی 1986 واز لە کارەکەی لە کۆمپانیای بۆینگ بهێنێت بۆ ئەوەی سەرنجی بخاتە سەر کاری کۆمیدیا، وەک کاری لاوەکی لە یانە کۆمیدییەکاندا دەردەکەوت.

بیل نای بووە خاوەنی 2821ـەمین ئەستێرە لە رێڕەوی ناوبانگی هۆڵیوود.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێلیسا ئاهەنگێک لە قوبڕس دەگێڕێت

ART

بڕوانامە بەخشرا بە قوتابیانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART