zagros news agency

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان: پشتیوانی لە پڕۆژەکانی ڕێکخراوی زارێ بۆ فیلم دەکەین

رۆژی سێشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2025، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە ستافی ڕێکخراوی “زارێ بۆ فیلم” کرد.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی  ستایشی هەوڵەکانیانی ڕێکخراوەکە کرد لە خزمەتکردنی بواری سینەما لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا، وەزیری ڕۆشنبیری دەستخۆشی لە ستافی ڕێکخراوەکە کرد بۆ ئەو پڕۆژە و چالاکییانەی کە لە بواری سینەمادا جێبەجێیان کردوون. 

هاوکات، پشتیوانی تەواوی وەزارەتی بۆ سەرخستنی پڕۆژەکانیان و هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری هونەرمەندانی بواری نواندن و سینەما دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێلین دیۆن کۆشکی شاهانەی خۆی لە پاریس دەفرۆشێت

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Smile 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART