zagros news agency

کۆمیسیۆن 40 کاندیدی لە هەڵبژاردن دوورخستەوه

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 40 کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو به دەرکراوه دەمێننەوه.

دەستەی کۆمیسیاران رایگەیاند لە “تانەی 39 کاندیدی دەرکراو قبووڵ نەکراوه و ئەم کاندیدانه له کێبڕکێی هەڵبژاردن بەشدار نابن.”

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی پێشتر ئاشکرای کردبوو کە ژمارەی ئەو کاندیدانەی لە هەڵبژاردن بێبەشکراون گەیشتووەتە 751 کاندید.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکارێکی دارایی سوودانی: گۆڕینەوەی دۆلار بۆ چەند دراوێکی جیاواز کارایی سیستەمی بانکی بەهێز دەکات

یاسین

کۆنتێنەرێکی پڕ لە پێداویستی پزیشکی قاچاخ دەستی بەسەردا گیرا

سەڵاح

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری پێشووی کار دەرچوو

سەڵاح