zagros news agency

ڕوانگەی سووریا: زیاتر لە هەزار ئافرەت و منداڵ بوونەتە قوربانیی توندوتیژی

 

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئامارێکی مەترسیدار بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار ئافرەت و منداڵ لە سەرتاسەری سووریادا بوونەتە قوربانیی تاوانەکانی کوشتن و توندوتیژی.

ڕوانگەکە ڕایگەیاند، کردەوەی دڕندانە، کوشتن و توندوتیژی دژی ئافرەتان و منداڵان لە سووریا بەردەوامە و ڕۆژانە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و دەکوژرێن.

بەپێی ئامارە بەڵگەدارکراوەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، هەزار و ٣٢ ئافرەت و منداڵ لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا بوونەتە قوربانی، کە ٦١٣ کەسیان ئافرەتن و ٤١٩ کەسیشیان منداڵن. قوربانییەکان خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی سووریان.

ڕوانگەی سووریا لە کۆتاییی ڕاپۆرتەکەیدا هۆشداری لەبارەی دۆخی سووریاوە داوە و ڕایگەیاندووە، خەڵکی ئەو وڵاتە لە ژیانێکی سەختدا دەژین و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات یاسای تایبەت بۆ سزادانی ئەو کەسانە دەربکەن کە بەرپرسن لەو تاوانانە، تاوەکوو هاووڵاتییان پارێزراو بن و بە ئازادی بژین.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار ئەمبوڵانس لە لەندەن سووتێنران

سەڵاح

رێنوێنییەك لە بەڕێوەبەراتی گشتیی ئەزموونەکان سەبارەت بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم

سەڵاح

تۆم کرووز بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی تۆپ گەن ڕادەگەیەنێت

ART