zagros news agency

کارڤخاڵ : تووشی شکستێکی قورس بووین

 

لەدوای یاریەکەی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید،کە ئەتلەتیکۆ توانی ڕیاڵ مەدرید تووشی شکستێکی قورس بکات ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران لە ڕێوڕەوەکانی چوونە دەرەوە چەند پرسیارێکیان ئاڕاستەی دانی کارڤاخاڵی کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد لەسەر ئاست و ئەنجامی یاریەکە.

 

لە وەڵامی پرسیارێکدا کارڤاخاڵ وتی؛هەندێک حاڵەتی سەیر هەبوون بەڵام لەوانە لێدانێکی سزامان بۆ هەژمار نەکرا،بەڵام ئێمە دەبێ وانە لەو شکەستە وەربگرین و دەبێت کاری سەخت بکەین لەپێناو گەڕانەوەمان بۆ لووتکە،هێشتا سەرەتای وەرزە بەڵام نامانەوێ درەنگ بکەوین.

 

کارڤاخاڵ ئەوەشی ئاشکرا کرد،کە هەستی بە ئازار کردوە لەقاچی ڕاستی و سبەی پشکنیـنی پزیشکی ئەنجام دەدات بۆ دڵنیا بوونەوە لەبابەتەکە
جگە لە کارڤاخاڵیش ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید بینراوە بەو شەلینەوە چۆتەوە ژووری جل گۆڕین،کە ڕەنگە پێکانی مێلیتاو بەیانی ڕابگەیەنـدرێ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند یانەیەکی گەورە گرنگی بە گواستنەوەی ئاکێ دەدەن

یاسین

ئەستێرەی پێشووی یانەی هیلال: سعود عەبدولحەمید بە خێرایی کۆتایی دێت

یاسین

لیڤاندۆڤسکی گرژییەکانی ڕیاڵ مەدرید کەم دەکاتەوە

یاسین