zagros news agency

میلان  هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوڵ دەدات

 

میلان پێویستی بە گواستنەوەی بەرگریکاری زیاترە بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا پتەویی بەرگری خۆی بپارێزێت و لەگەڵ قەیرانی دارایی ڕۆسۆنێری بەردەوام بەدوای گرێبەستی کەم تێچووی یان بێ بەرامبەردا دەگەڕێت، چ لە ئیتاڵیا و چ لە دەرەوەی ئیتاڵیا.

دوایین یاریزان کە ڕۆژنامەکان ناویان بردوە جۆ گۆمێزی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵە، کە بڕیارە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبهێڵێت ئەمەش بەهۆی هەندێک بابەت و بەتایبەت نزیک بوونەوەی وادەی تەواو بوونی بۆندەکەی.

گرێبەستەکەی گۆمێز لەگەڵ لیڤەرپوول تا ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت، بەڵام ڕۆشتنی پێش ئەو وادەیە بۆ میلان تێچووی زۆری نابێت، چونکە بەهای بازاڕەکەی بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە، بەپێی ڕۆژنامەی ترانسفێرمارکێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاهێنەری پێشووی ئەلنەسر: دەرکردنی کاسترۆش دواکەوت

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر ڕکابەری نییە و ڕاگرتنی ئەستەمە

یاسین

مانچستەر سیتی توانی سەرکەوتن بەسەر کریستاڵ پاڵاس بەدەست بێنێت

یاسین