zagros news agency

فیلیک ڕەخنەی توند ئاڕاستەی یاماڵ دەکات

 

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هانزی فلیک ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا پێش یاریەکەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان لەگەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ وەڵامی پرسیاری چەند ڕۆژنامەنووسێکی دایەوە و ڕەخنەی ئاڕاستەی لامین یەماڵی ئەستێرەی تیپەکەی کرد.

فلیک دەربارەی یاریەکە وتی؛ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین یاریەکە ببەینەوە و کاری تەواومان کردوە لەسەر ئەو یاریە و مامەڵەی تەواو دەکەین لەگەڵ ئەو ئاستەنگیانەی کەوتوونەتە بەردەم تیپەکە بەتایبەت پێکانی یاریزانەکان،بەڵام لەدەسەڵاتی ئێمە نییە و پێکانیش بەشێکە لە تۆپی پێ.

 

سەبارەت بەلامین یەماڵ فلیک زۆر توند دوا و وتی؛لامین هێشتا تەمەنی بچووکە و نامەوێت ستایشی بکەم،ئەو ئەگەر بیەوێت بیەوێت زیاتر پێش بکەوێت دەبێت سەرنجی تەواوی لەسەر تۆپی بێت و تۆپی پێش تەنها هێرشبەری نییە
ئەم قسانەی فلیک وا لێکەدرێتەوە،کە لامین لەبەر هەوەس و ڕابواردنی بەردەوام ناتوانێت ئاستی حۆی بەرەو پێشتر ببات.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆنالدۆ زیانێکی زۆر بە یانەیەک دەگەینێت

یاسین

ناوەڕۆکی کێشەی ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت

یاسین

داهاتوی راشفۆرد نادیارە

یاسین