zagros news agency

گوتی بە یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەڵێ لە یانەکە بڕۆ باشترە

 

ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید گوتی هێرناندێز لە بەرنامەیەکی ئیسپانیدا چەند بابەتێکی نوێی باسکرد و لەگەڵ ئەوەشدا ئامۆژگاری ئێندریک دەکات لەم مێرکاتۆیە یانەی ڕیاڵ مەدرید جێـبـهـێـڵـێـت.

 

هۆکاری ئەو قسانەی گوتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بارودۆخەی یاریزانە لاوە بەڕازیلیەکە تێیکەوتووە و ماوەیەکی کەمە لەپێکان گەڕاوەتەوە،کە تاکو ئێستا نەیتوانیوە تواناکانی خۆی نیشانی چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ بدات و لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتی زۆر کەم هەیە بۆ بەشداری کردنی لە یاریەکانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ئەو تەسکاییەی لە پێکهاتەی یانەکە هەیە.

 

جگە لەگۆتی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە بەئەگەرێکی زۆرەوە ئێندریک لەم مێرکاتۆی زستانەدا بەشێوەی خواستن ڕوودەکاتە یانەیەکی دەرەوەی ئیسپانیا و نزیکترین یانەش لەو یاریزانە مۆناکۆی فەڕەنسیە،بەڵام هێشتا بابەتێکی ڕووکەشیە و نەچۆتە سەر مێزی گفتوگۆ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە بوسنە هێنا

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بایرن گۆڵبارانی دینامۆ زگرێب کرد و بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو شکستی پێهێنا

یاسین

دیشامپ لێدوانی دا سەبارەت بە پێکانەکەی مباپێ

یاسین