zagros news agency

سوپای پاسداران کوژران و برینداربوونی ٥ کەسی لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران ڕاگەیاند

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای سنە، ناسراو بە “سوپای بێتوڵموقەددەس”، ڕایگەیاند دوو کەس لە هێزەکانی شەوی دووشەممە، ، لە ناوچەی سەوڵاوا لەم پارێزگایەدا بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە کوژراون.
لە بەیاننامەی سوپادا کە ڕۆژی سێشەممە لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی بڵاو کرایەوە، هاتووە کە بەهۆی هێرشی “تیرۆریستیی” ئەندامانی یەکێک لە “گرووپە دژەشۆڕشگێڕەکان” بۆ سەر بنکەی بەرخۆدانی حیزبوڵڵا لە شارستانی سەوڵاوا، دوو کەس لە هێزەکانی سوپا کوژراون و سێ هێزی دیکەش بریندار بوونە.
سوپا لەم بەیاننامەیەدا گوتوویەتی هێرشەکە بەهۆی هەڵدان و فڕێدانی نارنجۆکی دەستییەوە کراوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە ناوی گرووپێکی تایبەت نەکراوە و تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارەتیی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

گوران

دهۆك… بڕیاری دامه‌زراندنی سێ ناحیه‌ ده‌رچوو

سەڵاح

مەسعود پزیشکیان گەیشتە بەغدا

یاسین