zagros news agency

بەرپرسێکی یانەی هەولێر سزادرا

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لێژنەی پێداچوونەوە ڕێکاری تۆپی پێی عێراق بڵاویانکردەوە،کە دوای ئەوەی پێداچوونەوەیەکی تەواویان کردوە بە چەند حاڵەتێک بەکۆدەنگی بڕیاری سزادانی بەرپرسێکی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێریانداوە.

 

ئەو بەرپرسەش (جێماو سەدرەدین) بەرپرسی بەشی دارایی یانەی هەولێرە ئەمەش بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی ئەمنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەیاری نێوان یانەی هەولێر و گەرمە لەخولی ئەستێرەکانی عێراق،کە ڕەخنەی لەبڕیاری ناوبژیوان گرتووە و کارتێکی زەردی وەرگرتووە.

 

بابەتە ئەوەندە نییە بەڵکو دوای لێکۆڵینەوە لەلیستی ئامادەبووانی یانەی هەولێر دەردەکەوێت (جێماو سەدرەدین) ناوی لەو لیستەدا نییە و ئەمە دژی یاساکانی لێژنەی ئەمنی یاریەکانە و بڕیاری سزادانی 5 ملیۆن دینار و ڕاگرتنی بۆ دوو یاری دراوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێ کرد

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

سەڵاح

بەهۆی قەیرانی وزەوە دەوام لە ٢٤ پارێزگای ئێران ڕاگیرا

یاسین