zagros news agency

تەقینەوەی مین لە دێرەزۆر حه‌وت کوژراو چوار برینداری لێکەوتەوە

 

لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە بیابانی دێرە زۆر حه‌وت ئەندامی هێزەکانی پاراستنی نیشتیمانیی سووریا کوژران و بریندار بوون.

ڕوانگەی سووریایی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە بیابانی تابانی دێرزۆر، سێ ئەندامی هێزەکانی پاراستنی نیشتیمانی سووریا کوژراون و چوار کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، فڕۆکەکانی ڕووسیا لە هەمان ناوچە هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارەکان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا ٢٨٦ کەس لە هێرشەکانی داعش لە بیابانەکانی سوریا کوژراون کە ٢٢٥ کەسیان سەرباز و چەکداری حکومەت بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی : پشتوانی حكومەت بۆ كرێكاران دووپات دەكەینەوە

گوران

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەتەوە

سەڵاح

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە دۆلار لەسەر «بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی»

سەڵاح