zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەک میدیا و ڕاگەیاندندا وا بڵاو کراوەتەوە کە لەسەر ئەرکی جەنابی سەرۆک بارزانی پارکێک وەک دیاری دراوەتە هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە و ڕێکاری پێویست بۆ دروستکردنی پارکەکە گیراوەتەبەر.

لێرەدا بە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و هەڵەبجە ڕادەگەیێنین کە ئەوە بەرپرسیارێتیی حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی شاری هەڵەبجە و هەموو شوێنێکی کوردستان بکەن و ئەوەی سەرۆک بارزانی کردوویەتی وەک هەمیشە تەنیا ئەوە بووە کە حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە، هیچکات قوربانیدانی هەڵەبجە فەرامۆش نەکەن و دەبێ هەموو لایەک بە باشترین شێوە خزمەتی هەموو کوردستان و بە تایبەتی  هەڵەبجە بکەن.

بارەگای بارزانی

11ی تشرینی یەکەمی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران داوادەکات ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکرێت

سەڵاح

نەخشەیەکی گەردوونی بێوێنە؛ زانایان لە پەردە لادان لە نهێنی “وزەی تاریک” نزیک دەبنەوە

سەڵاح

مۆندیالی 2026؛ عێراق لیستی کۆتایی یاریزانانی ڕادەگەیەنێت

گوران