ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 3ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتیسكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوخۆی هەرێم و هەڵبژاردنەكانی پارلەمانی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا وخاتوو جنین پلاسخارت وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و پارتی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاماژەشیبەوە دا كە ئاگاداری ئەوەیە كە دوو ساڵە پارتی ئامادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بووە لە كاتی خۆیدا و ئێستاش لە نیگەرانییەكانی پارتیلەمەڕ هەڵبژاردن تێدەگەن و جەختیشی لە پێویستیی بەشداریكردنی پارتی لە هەڵبژاردن كردەوە و ڕاشیگەیاند كە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەبێی پارتی پڕۆسەیەكی زەحمەت دەبێت.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی هۆكارەكانی هەڵوێستی پارتی ڕوون كردەوە و ئەوەی خستەڕوو كە دادگەی فیدڕاڵ شوێنی دەستەڵاتییاسادانانی گرتووەتەوە و بڕیارەكانی سیاسین و بە شێوەیەك نین كە ڕێز لە قەوارەی هەرێمی كوردستان بگیرێت. سەرۆك بارزانی ئەوەشیخستەڕوو كە بێبەشكردنی پێكهاتەكان لە نوێنەرایەتیكردنیان زیانێكی زۆر گەورە بەو پێكەوەژیانە دەگەیێنێت كە گەلی كوردستان دەیان ساڵەلەپێناویدا خەباتی كردووە. دەبێ مافی پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێن چونكە ئەوانیش نەتەوەی جیاجیان و دەبێ لە كوردستاندا هەست بە بوونیخۆیان بكەن. پارلەمانێك نەتەوەكانی تری تێدا نەبێت پارلەمانێكی لەنگ و ناكامڵ دەبێت. سەرۆك بارزانی لەدرێژەی قسەكانی جەختی لەپێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كردەوە بەڵام هەڵبژاردنێك كە تەعبیر لە ئیرادەی گەلی كوردستان بكات و ئازاد و شەفاف بێت و دوور بێتلە دەستوەردانی دەرەكی و دیزاینی پێشوەختەی دەرئەنجامەكان.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی هێمای بەوەدا كە لە هەرێم پارتی دامەزرێنەری شەرعیەت و هەڵبژاردن بووە و خۆی لە 1991 لەشاری كۆیە ڕایگەیاندووە كە پێویستە لە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بەرەو شەرعیەتی یاسایی بڕۆین. سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەربارودۆخی عێراقیش و جەختی كردەوە كە لە عێراقدا ڕێككەوتنەكان پێشێل دەكرێن، بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ڕێككەوتنێكمانلەگەڵ لایەنە سیاسیەكان لە كاتی پێكهێنانی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت هەبوو و تا ئێستا هیچ یەك لە خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە جێبەجێنەكراون. لەگەڵ ئەوەش لە بەغدا بەشێوەیەكی نادەستووری دەستیان بۆ ژیانی خەڵكی كوردستان بردووە و مووچە و قووتی خەڵكیكوردستانیان وەك چەكێك بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێم و بێزاركردنی خەڵكی كوردستان بەكار هێناوە.

لەدرێژەی گوتەكانیدا سەرۆك بارزانی بەپێویستی زانی لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و شەفافدا كێشە تەكنیكیەكان چارەسەربكرێن و لەژێر چاودێریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بێت.

لەبەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ئەوەی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند كەكێشەی مووچەی لە ڕاپۆرتی خۆی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش باس كردووە  و ناكرێ جیاوازیی نێوان فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وبەشەكانی تری عێراق هەبێت و لە هەوڵی ئەوەدا دەبێت بابەتی مووچە و شایستەداراییەكانی خەڵكی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراقباس بكات. هەروەها پێشنیاریشی كرد بۆ بابەتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، تیمێكی نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكار بن بۆ چارەسەركردنی ئەوكێشە تەكنیكیانەی كە پارتی تێبینیی لەسەریان هەیە.

لەو كۆبوونەوەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە بۆ پاراستنی پڕۆسەی دیموكراسی و سەقامگیریی هەرێم پێویستە گرفتەكانی بەردەمبەڕێوەچوونی هەڵبژاردن چارەسەر بكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەورووپا سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێرانیی سزا دا

سەڵاح

پەیامێکی سەرەخۆشیی لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

لە مێردین دوو ئەندامی دەم پارتی دەستبەسەر کران

سەڵاح