zagros news agency

یەدەگی دراوی قورسی عێراق کەم بووەتەوه

 

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانی لە کۆتایی مانگی تەممووزدا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار کەم بۆوه.

بانکەکە لە ئامارێکی فەرمیدا رایگەیاند: “یەدەگی دراوی بیانی لای بانکی ناوەندی تا 31ی تەممووزی ئەمساڵ گەیشتووەتە 94.714 ملیار دۆلار کە دەکاتە 123.128 تریلیۆن دیناری عێراقی، بە ڕێژەی 2.305 ملیار دۆلار کەمیکردووە لەچاو مانگی حوزەیران کە یەدەگەکەی گەیشتبووە 97.019 ملیار دۆلار یان دەکاتە 126.125 تریلیۆن دینار”.

ئاماژەی بەوەشدا کە “ئەم یەدەگە لەچاو مانگی ئایاری ڕابردووشدا کەمیکردووە، کە ئەوکات گەیشتبووە 96.799 ملیار دۆلار کە دەکاتە 125.839 تریلیۆن دینار”.

بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشداوە کە “ئەم یەدەگە لەچاو ساڵی رابردوو کەمیکردووە، کە گەیشتبووە 100.276 ملیار دۆلار یان دەکاتە 130.347 تریلیۆن دینار، هەروەها لەچاو ساڵی 2023 کەمترە کە یەدەگەکە گەیشتبووە 111.736 ملیار دۆلار یان دەکاتە 145.257 تریلیۆن دینار”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارى هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات، هاوکار و هەماهەنگى تیمەکانى سەرژمێرى گشتیی بن

یاسین

شاندێکی ئەمنی گەیشتنە سنووری نێوان عێراق و سووریا

سەڵاح

دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک هەڵسابو بە فریودان و ڕفاندنی منداڵێک

یاسین