دوای شکستەکەی لیڤەرپوڵ بەرمبەر مانچێستەر یونایتد لەنێو ئانفێڵد کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و جیمی کاراگێری ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپوڵ هێرشی توندی کردە سەر موحمەد سەڵاحی ئەستێرەی ئێستای لیڤەرپوڵ و بەهۆکارێکی گەورەی شکستەکەی ناوزەند کرد.
کاراگێر لەشیکاریەکی کەناڵی سکای سپۆرت وتی؛ سەڵاح پێش تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی مانچێستەر یونایتد دەرفەتێکی زۆر ئاسانی لەدەستدا،کە ئەوەش بووە خاڵێکی گەورەی شکستەکە و ئاستیشی تەواو دابەزیوە پێموایە دەبێت بۆ یاریەکانی داهاتوو بکرێتە یەدەگ نەک بەو شێوازە یاری بکات سەرەکیش بێت ئەمە هەڵەیەکی گەورەی ڕاهێنەرە.
کاراگێر دەربارەی سڵۆتیش وتی؛ ئەو پیاوە نازانم بەتەمای چییە،بەڵام پێویستە یاری بە ڤێرتز و ئیساک بکات ئەوان گەنج و یاریزانی نایابن و لیڤەرپوڵیش پارەیەکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە خەرج کردوە.
“سەرکار ڕێبوار”

