zagros news agency

بڕیاری کۆتایی لەسەر کارتە سوورەکەی هانزی فلیک درا

 

هانسی فلیکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە کۆتا خولەکەکانی یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر جیرۆنا لە خولی ئیسپانیا کارتی سووری پێدرا و چاوەڕێش دەکرا سزایەکی قورسیش بدرێت.
دواتر یانە کەتەلۆنیەکە بە فەرمی تانەی خۆی لە کارتە سوورەکەی سەر راهێنەرەکەیان پێشکەش کرد لە پێناو سڕینەوەی ئەو کارتە تا کاریگەری لەسەر ئامادەنەبوونی ئەو راهێنەرە نەبێت لە یارییەکاندا.

دواتر لیژنەی لێکۆڵینەوە لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دوپاتیکردەوە کە تانەکەی یانە کەتەلۆنیەکە رەتکراوەتەوە و بەوەش هانسی فلیک ناتوانێت ئامادەی یاریی یانەکەی بێت بەرامبەر ریاڵ مەدرید لە یاریی کلاسیکۆی یەکشەممەی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشداوە کە فلیک ناتوانێت لەسەر کورسی یەدەگی یانەکەی بێت و هیچ بەڵگەیەکی فەرمی و باوەڕپێکراو لەلایەن بەرشەلۆنەوە پێشکەشیان نەکراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچێستەر یونایتد و کونیا نزیکن لەیەکتری

یاسین

بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە چوونی رۆدری بۆ ریال مەدرید درا

یاسین

بەهۆی سکاڵایەکی ریال مەدرید و پێرێز کەسێکی باڵا سڕ دەکرێت

یاسین