zagros news agency

هاوژینی پێشووی جێنیڤەر لۆپێز دەڵێت خیانەتی لێکردووە

جێنیڤەر لۆپێز، یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی جیهان، توانیویەتی بەهرە گەورەکەی لە نێوان گۆرانیوتن و نواندندا بەکاربهێنێت، لە کاتێکدا جوانی و شیکییەکەی هەمیشە بەشێکی دانەبڕاوی ئامادەیی سەرنجڕاکێشی بووە لە هەموو دەرکەوتنێکیدا.

لەگەڵ ناوبانگە فراوانەکەیدا، ژیانی سۆزداریشی بووەتە جێی سەرنجی گشتی، ناوی بە چەندین کەسایەتی ناسراوەوە بەستراوەتەوە، هەندێکیان سەرکەوتوو بوون و هەندێکی تریان بە شکستی گەورە کۆتاییان هاتووە، سەرەڕای هەموو ئەم ئەزموونانە، لۆپێز نەیتوانیوە پەیوەندییەکی درێژخایەن بپارێزێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، ناوەکەی دیسانەوە بووەوە جێی باس، دوای لێدوانەکانی ئۆجانی نۆوا، یەکەم هاوژینی، کە بە ئاشکرا لە رێگەی هەژماری ئینستاگرامەکەیەوە هێرشی کردەسەری و ئەو قسانەی بەدرۆخستەوە کە لۆپێز لەم دواییانەدا وتبووی “هەموو هاوبەشەکانی پێشووم نەیانتوانیوە بەڕاستی خۆشیان بوێم”.

نۆوا کە ئێستا وەک راهێنەری تایبەت کاردەکات، بە هێرشکردنە سەر لۆپێز نووسیویەتی: “وازی لێبێنە لە کەمکردنەوەی ئێمە. واز لە ڕۆڵی قوربانی بگێڕە… کێشەکە لە ئێمەدا نییە، بەڵکو لە تۆدایە کە نەتتوانیوە پابەند بیت”.

هەر بەوەندە نەوەستا، بەڵکو تۆمەتباری کرد بە خیانەتکردن لە ماوەی هاوسەرگیرییە کورتەکەیاندا لە ساڵی 1997 بۆ 1998 و گوتی: “تۆ چەندین جار خۆشویستراویت. چوار جار هاوسەرگیریت کردووە، پەیوەندی بێشوومارت هەبووە، درۆت لەگەڵ کردم و خیانەتت لێکردم، تکات لێکردم هاوسەرگیرییەکەمان بهێڵمەوە بۆ ئەوەی دووربین لە هەواڵی نەرێنی”.

نۆوا ئەوەشی زیاد کرد، لە سەرەتای ناوبانگیدا پشتیوانێکی دڵسۆزی لۆپێز بووە، بەڵام هەستی کردووە کە کاتێک بەناوبانگ بووە، وازی لێهێناوە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەو بەگوێرەی قسەی خۆی، وەفادار، راستگۆ و خۆشەویست بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەبۆنەی ساڵی نوێوە ئالین گۆرانییەک بە سریانی بڵاودەکاتەوە

ART

دوای 10 ساڵ فیلمی “Interstellar” نمایشکرا

ART

دەرهێنەرێک نهێنیی سەرکەوتنی مایکل جاکسن ئاشکرا دەکات

ART