zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى دادوه‌ر ئيبراهيم خۆشناو ده‌كات

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:

سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو دادوه‌ر ئيبراهيم خۆشناو، سه‌رۆكى پێشووى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر و دادوه‌ران و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوخه‌م و هاوسۆزيانم.

خوالێخۆشبوو خزمه‌تێكى زۆرى له‌ بوارى دادوه‌ريدا كرد. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌شت ئامانجی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێم لە پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر

دڵشاد

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی فارووق ڕەفیق

یاسین

سوپای تورکیا: شەش چەکداری پەکەکە لە چیای خواکوڕک کوژران

یاسین