zagros news agency

سێ پیاو لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕووسیا سزا دەدرێن

دادگای باڵای ویلایەتیی میونشن لە ئەڵمانیا، سێ پیاوی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕووسیا سزادا، کە تۆمەتباری سەرەکی بە شەش ساڵ زیندانیکردن و دوو تۆمەتباری دیکەش بە زیندانیکردنی هەڵپەسێردراو سزا دران.
دادگا تۆمەتباری سەرەکیی بەهۆی چالاکیی سیخوڕی، ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی و پلاندانان بۆ کردەوەی تێکدەرانە بە تاوانبار ناساند. دەگوترێت تۆمەتباری سەرەکی وەک چەکدارێک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا شەڕی کردووە و لە نیسانی ٢٠٢٤ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیاوە دەستگیر کرا. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ویستوویەتی هێرشی تێکدەرانە ئەنجام بدات، لەوانەش دژی شەمەندەفەرەکان، و بە یارمەتیی دوو تۆمەتباری دیکە جووڵەی سەربازیی دەستنیشان و تاوتوێ کردووە.
ئەمە یەکەمین حاڵەتی دادگاییکردن و سزادان نییە لە کاتی دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا. لە ئایاری ٢٠٢٤دا، عەقیدێکی پێشووی سوپای ئەڵمانیا دوای دانپێدانانی بە سیخوڕی بۆ ڕووسیا، بە ٣.٥ ساڵ زیندانیکردن سزا درا. هەروەها لە بەهاری ئەمساڵدا، نووسینگەی داواکاریی گشتیی فیدراڵی لە فرانکفۆرت دۆسیەی تۆمەتبارکردنی دژی سێ پیاو بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕووسیا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل بنکە و ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج

یاسین

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

واتس ئەپ گۆرانگاری لە بەشی ستۆری دەکات

یاسین