zagros news agency

داهاتی “Last Rites” گەیشتە نزیکەی نیو ملیار دۆلار

فیلمی ترسناکی “The Conjuring: Last Rites”، کە لە 5ی ئەیلوولی رابردووەوە نمایش دەکرێت، توانیویەتی سەرکەوتنێکی گەورەی بازرگانی بەدەستبهێنێت و کۆی داهاتی بگاتە 487 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

داهاتی فیلمەکە، کە لەلایەن کۆمپانیای “Warner Bros” بەرهەمهێنراوە، بەسەر 176 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا و 310 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا دابەش بووە.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە لێکۆڵەرانی بواری دیاردە سەرووسروشتییەکان، ئێد و لۆرین وارن، دەکات کە رووبەڕووی مەترسیدارترین دۆسیەی ژیانیان دەبنەوە. 

خێزانی سمورل دوای ئەوەی دەچنە ماڵە نوێیەکەیانەوە، خەونەکانیان دەبێتە مۆتەکە کاتێک نیشانەکانی داگیرکارییەکی شەیتانی لە ماڵەکەیاندا دەردەکەوێت.

فیلمی “The Conjuring: Last Rites” لە پاڵەوانێتی ڤێرا فارمیگا، پاتریک ویڵسن، بن هاردی، میا تۆملینسن، و شانون کوکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

کریستۆڤەر نۆلان “Gladiator 2” بە فیلمی دڵخوازی ئەمساڵ دەناسێنێت

ART

کۆتاییهاتنی وێنەگرتنی فیلمی مێژوویی “KEMET: Year One”

ART