به‌ربژمێرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتی خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و سلێمانی له چاوه‌رانی ئه‌و خزمه‌ته‌ی پارتییه.
شوان كه‌لاری كاندیدی ژماره 23ی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ زاگرۆس گوتی: “خه‌ڵك هۆشیاره دۆخی هه‌ولێر ده‌بینێت و دۆخی سلێمانیش ده‌بنێت، به‌داخه‌وه سه‌رۆكی 3 حزبی ئۆپۆزسیۆن له سلێمانی گیراون و له زیندانن و سلێمانی شارێكی زیندووه به‌دوای به‌دیل ده‌گه‌رێت، ئه‌و به‌دیله پارتییه، خه‌ڵكی سلێمانی متمانه بده‌نه پارتی چی كردووه بۆ هه‌ولێرو دهۆك بۆ سلێمانیش ده‌كات.
راشی گه‌یاند: سلێمانی چیتر به‌قسه‌و پروپاگه‌نده باوه‌ر ناكات و ئه‌و هێزانه‌ی خۆیان سه‌پاندووه ناتوانن جارێكی دیكه متمانه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی به‌ده‌ست بهێننه‌وه.

