zagros news agency

سودە تەندروستییەکانی گوێزی سەوز

هەمیشە بیستومانە كە گوێزخواردن چەند گرنگە و چەند سودی بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام چی ئەگەر بە سەوزی بخورێت؟ ئایا هەمان سودی دەبێت؟ دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک، سودەكانی ئەم جۆرە گوێزەی خستوەتەڕو.

1. پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی و نەخۆشی تەسک بونەوەی و گیرانی خوێنبەرەکان.

2. دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک پێکهاتوی خۆراکی گرنگ وەک پڕۆتینەکان، چەورییە بەسودەکان، کاربۆهیدرایت، ماددە ڕیشاڵیەکان ، مەگنسیۆم، گۆگرد، پۆتاسیۆم، ڤیتامینەکان بە تایبەت B1، B6، هەروەها ماددە دژە ئۆکسانەکان.

3. بەهێزکردن و پاراستنی تەندروستی چاو بەهۆی بونی للوتین و زیاکسانسین کە دو دژە ئۆکسانی گرنگترن بۆ چاو.

4. بڕێکی کەم کالۆری تێدایە بۆیە بژاردەیەکی زۆر باشە لە کاتی ڕجیم و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

5. یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەکان دەدات.

6. یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و هێشتنەوەی بە گەنجی دەدات.

7. کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن و مەمک و پڕۆستات.

8. یارمەتی هەڵمژینی کانزای ئاسن دەدات بەهۆی بونی بڕێکی زۆر لە ماددەی مس.

9. یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرەی خوێن دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

‏‎گرنگترین سووده‌کانی جاترە

lana

چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە شۆفان بخۆیت؟

lana

خواردنە ڕەنگ مۆرەکان ڕێگری لەم نەخۆشیانە دەکەن

lana