zagros news agency

لە هەولێر جەژنانە و کورسی کەم ئەندامان بەسەر ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرا

 

ئەمڕۆ شەممە 2024.4.6، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، لە ڕێورەسمێکدا لە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەولێر، بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، جەژنانە و کورسی کەم ئەندامان بەسەر ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو کارە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان کە مانگی خێر و بەرەکەت و بەخشینە، دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو خێرخوازانە کرد کە دەستی یارمەتی و کۆمەک بۆ خەڵکانی کەمدەرامەت و هەژار و خاوەن پێداویستی تایبەت درێژدەکەن و هیواى خواست، نموونەیان زۆربێت.

جێگەی باسە، کورسی تایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن پارێزەر سەفین یاسین دابینکرابوون و جەژنانەکەش لەلایەن پارێزگای هەولێر دابینکرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی زیرەکی دەستکرد ڕاگەیاند کە 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی کوردستان واژۆ دەکات

دڵشاد

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

یاسین