zagros news agency

لە بەشێک لە بنکەکانی بەغدا هێشتا پۆستەری به‌ربژێره‌كان لێ نه‌كراونه‌ته‌وه‌

 

ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە ده‌چێت، لە بەشێک لە بنکەکانی دەنگدان لە بەغدا هێشتا پۆستەری بەشێک لە کاندیدەکان لێنەکراونه‌ته‌وه‌، بەپێی ڕێنوێنیه‌كانی کۆمسیۆن ئەم دیاردەیە پێشێلکارییە.

لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق چەندین ڤیدیۆ بڵاو کراوەتەوە کە هێشتا پۆستەری کاندیدەکان بەو بنکانەوەیە کە دەنگیان تێدا دەدرێت و ئەمەش وەک پێشێلکاری لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە تۆمار دەکرێت.

لە دەنگدانی تایبەتدا لە سەرانسەری عێراق 809 بنکە بۆ دەنگدانی تایبەت دیاری کراون. لە هەرێمی کوردستان 1312 بنکە بۆ دەنگدانی تایبەت هەیە. 528 بنکە کە 2023 وێستگەیان تێدایە لە پارێزگای هەولێر، 506 بنکە کە 2200 وێستگەیان تێدایە لە پارێزگای سلێمانی و 277 بنکە کە 1396 وێستگەیان تێدایە لە پارێزگای دهۆک بۆ ئەم دەنگدانە ئامادە کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل تەرمی یەحیا سینوار وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاگربەست رادەستی حەماس ناکاتەوە

یاسین

ئایدن مەعروف: پێكهاته‌كان له‌ نه‌ینه‌وا مەترسییان لەسەرە و گرووپە چەکدارەکان ھەڕەشەیان لێدەکەن

سەڵاح

زانیاری له‌سه‌ر فرۆشتن و ته‌واوكردنی شاری فلۆریا دەدرێت

سەڵاح