zagros news agency

نووسەر و سیاسەتمەدارێک: تا ئێستا هیچ حزبێك بەقەد پارتی نوێنەرایەتیی فراوانی پێكهاتەكانی بەدەست نەهێناوە

 

رۆشنبیرێكی كوردستان كە كادیرێكی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستانیشە، باس لە سەركەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و بەدەستهێنانی كورسیی كۆتای پێكهاتەكان دەكات و رایدەگەیەنێت كە هیچ حزبێك بەقەد پارتی نوێنەرایەتیی پێكهاتەكانی بەدەست نەهێناوە.

ئاسۆ كەریم، نووسەر و سیاسەتمەدار، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسینێكی بە ناونیشانی (پارتی وەكوو حزبێكی كوردستانی و گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە) بڵاو كردەوە و رایگەیاند: ”پارتی سەرباری ئەوەی كە حزبێكی سەروو ملیۆنییە (1,099,826) لە عێراقدا، بە هەق حزبێكی كوردستانیی فرە پێكهاتە و فرە ڕەنگیشە.“

ڕوونیشی كردەوە: ”پارتی لەم هەڵبژاردنەی 2025دا توانیی كورسیی پەرلەمانی لە (دهۆك: 9)، (هەولێر: 9 تا 10)، (سلێمانی: 2)، (مووسڵ: 5)، (كەركووك: 1)، (خانەقین: 1)، سێ كۆتای كریستیان لە (دهۆك، هەولێر، كەركووك)، كۆتای ئێزدی لە (مووسڵ)، كۆتای فەیلی لە (كوت) بباتەوە.“

ڕوونیشی كردەوە: ”پارتی توانی نوێنەرایەتیی پەرلەمانی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و لە ناوچە كوردستانییەكان و كۆتای پێكهاتەكانی (فەیلی، ئێزدی و كریستیان) بباتەوە كە تا ئێستا هیچ حزبێكی دیكە ئەو نوێنەراتییە فرەوانەی (كورد، عەرەب، كریستیان، فەیلی و ئێزدی) بەدەست نەهێناوە.“

لە كۆتاییشدا نووسیویەتی: ”بەو نوێنەرایەتیكردنەی پارتی دڵخۆشم، بەڵام بۆ كەركووك دڵتەنگم كە نەمانتوانی (ئێمە و یەكێتی و…) نیوەی كورسییەكانی ئەو پارێزگا كوردستانییە بەدەست بهێنین، مخابن.“

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی دووشەممە، یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

یاماڵ خۆی دەخاتە نێو کێشەیەکی گەورە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح