ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه‌

 

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌ڕێز پاتريك دورێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.

هه‌ردوولا به‌ ئه‌رێنى دوا پێشهاته‌كانى په‌يوه‌نديى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان هه‌ڵسه‌نگاند و داكۆكييان له‌ گرنگيى لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق، باس كران.

May be an image of 6 people, dais and the Oval Office

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێکی نهێنی: ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی زیاد کردووە

یاسین

بنکەکانی ئەمەریکا لە سەرانسەری ئەوروپا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌، له‌ ئاماده‌باشیه‌كی ته‌واو دان

سەڵاح

بەرشەلۆنە جێگرەوەی شتیگن دیاریدەکات

یاسین