zagros news agency

ئێران: داواکاریی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەستی پێ کردووەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند داواکاریی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەستی پێ کردووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لایەنی بەرانبەر تێگەیشتووە کە دیپلۆماسیی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش تەنیا ڕێگەی چارەسەرە. هاوکات، کەرتی گەشتیاریی وڵاتەکە بەهۆی گرژییە ئەمنییەکان و لاوازیی توانای ئابووریی خەڵکەوە ڕووبەڕووی دابەزینێکی بەرچاو بووەتەوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییدا گوتیی، هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران جۆرێک بوون لە هێرشکردنە سەر دیپلۆماسیی وڵاتەکەی، بەڵام دوای شەڕێکی ١٢ ڕۆژە بۆ لایەنی بەرانبەر دەرکەوت کە تەنیا ڕێگەی چارەسەری کێشە لەگەڵ تاران دیپلۆماسیی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەشە. گوتیشی ڕەنگە دامەزراوەکانیان لە نێو بچن، بەڵام ئیرادەی ئەوان هەروا دەمێنێتەوە و ئێستا لایەنەکان دووبارە داوای دانوستان دەکەنەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە، ئەگەر هەر لایەنێک هەوڵ بدات دووبارە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئەوانیش ئامادەن و بە تووندترین شێوە وەڵام دەدەنەوە.
هاوکات، فاتیمە موهاجرانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران، ڕایگەیاند پەیامی دانوستانیان لەلایەن ناوبژیوانەکانیانەوە بۆ هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ ئۆفەرێک دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی

سەڵاح

یەکێتی ئەوروپا کۆمپانیای Apple سزا دەدات

یاسین

میدیای ئیسرائیلی چوار سیناریۆی ئەگەری دژی حیزبوڵڵا ئاشکرا دەکات

یاسین