zagros news agency

ئێران باری چوار بەرهەڵگر چەک و تەقەمەنی بۆ سووریا بەڕێکرد

 

میدیای نێوخۆیی سووریا بڵاویانکردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکان چوار بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنییان لە عێراقەوە هێناوەتە ئەم وڵاتە.

بەپێی زانیارییەکان بەو پێیەی ئۆتۆمبێلی سەربازیی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵیاندا بووە، ئەو هەڵگرانە لە دەروازە سنوورییەکان نەپشکێنراون.

میدیای سووریا بڵاویانکردەوە، هەڵگرەکان لە شارۆچکەی هیری لەسەر سنووری سووریا و عێراق تێپەڕیون و بڕیار بووە ئەمڕۆ بگەینرێتە دەیرەزۆر.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاڵمانیا هەموو کۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەم وڵاتە داخست

سەڵاح

رووسیا داگیرکردنی دوو گوندی دیکەی لە ئۆکرانیا راگەیاند

سەڵاح

هاوسەرۆکی دەم پارتی: ئارامیی سووریا دەکرێت کاریگەریی باش لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دابنێت

یاسین