رێبوار حەمەلاو شوانى
بە ئامادەبوونى سەرۆک مسعود بارزانى ،سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتى کوردستان و ئینجا سەرۆکوەزیرانى عێراقى فیدڕاڵى و سەدان سەرکردە و کەسایەتى پسپۆروئاکادێمى ، دیپلۆماتکار لە وڵاتانى ناوچەکە وجیهان وبەشداریکردن لە شەشەمین کۆڕبەندى ئاشتى و ئاسایشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ ساڵى 2025 ، لە پارێزگاى دهۆک و بۆ ماوەى 3 رۆژ و گفتۆ سەبارەت بە ئاڵنگاری و رووداو و پێشهاتە چاوەروانکراو و گۆرانکارییکانى ناوچەکە دەکرێت
سازدانى کۆڕبەندنى مێپس بۆ ئاشتى و ئاسایشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەکاتێکدایە هەفتەیەک بەسەر ئەنجامدانى خولى شەشەمى پەرلەمانى عێراق دێت ، ئەوەش دەبێتە دەرفەتێکى ناوازە بۆ لێکۆلینەوە لە ڕێرەوى سیاسى لە عێراق وپەیوەندییە نوێیەکانى ئیدارەى ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هۆشداریدانە بەردەوامەکانى واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە دەستوەردانى ئێران لە عێراق ؛ هەروەها گۆڕانکاری و پێشهاتە گرنگ و هەستیارەکان لە سەر ئاستى عێراق و ناوچەکە و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ،شەڕى رووسیا و ئۆکراینا و بەتایبەتى دیاریکردنى مارک سافایا وەک نێردەى تایبەتى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ عێراق ، جەنگى 12 رۆژى ئیسرائیل و ئێران ، گۆڕانکارییەکانى سووریا و پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا وباکوورى کوردستان و ئاگربەستى غەززە گرنگترین ئەو بابەتانەن گفتگۆى چڕى لەسەر دەکرێن
. هەر بۆیە ، بەڕێوەچوونى کۆڕبەندنى ئاشتى و ئاسایشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ناسراو بە ( مێپس )، لە کوردستان دەستکەوتێکى گەورەیە و ، بەڕێوەچوونى شەشەمین کۆڕبەندى مێپس لەو کاتەوساتە هەستیارەدا ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان بەهێزتر دەکات ؛ چونکە ئەم کۆربەندە لەکاتێکى ئاوا باس لە داهاتووى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکرێت و بەهەموو جیانیش رادەگەێنێت؛ هەرێمى کوردستان لە ناو عێراقدا ناوچەیەکى ئاڕامە و هەموو کەس دەتوانێت بە ئاشتى و ئارامى تێیدا بژیت شوێنى پێکەوەژیانى هەموو نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکانە و هەمیشە گەلى کورد و سەرکردایەتییەکەى و هەرێمى کوردستان هەوێنى ئاشتى و سەقامگیرى ناوچەکەن
ئەم کۆڕبەدن بابەتێکى زۆر جیاواز وهیچ مۆڕکى حزبى پێوە نیە ، بەڵکو بەشێکى گرنگە لە دیدگاى سەرۆک مسعود بارزانى، وەک ڕابەر وکەسایەتییەکى کارێزما ، ئینجا نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم و مەسروور بارزانى ،سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، کە هەمیشە باوەڕیان بەڕێگەى لۆژیکى و گفتوگۆلاى بونیاتنەر لە پێناو چارەسەرى کێشەکان هەیە ؛ بەتایبەتى دواى هەڵبژاردنەکانى 11ى 11ى 2025 رەوشێکى نوێى سیاسى هاتۆتەئاراوە و جیاوازى هەیە لەگەڵ پێش ئەم دۆخە و بەتاببەتى چارەسەرکردنى کێشە هەڵپسێدراوەکان و ماف وشایستەکانى خەڵکى کوردستان و جێبەجێکردنى ماددەى 140ى دەستوور
بەڕێوەچوونى ئەم کۆڕبەندە دەستکەوتێکى گرنگى سیاسى و دیپلۆماسییە بۆ هەرێمى کوردستان ، لەگەڵ میوانانى بەشداربووش پێکەوە گەنگەشەى باردۆخى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکرێت و کێشەکان و چارەسەرکانیان و هەروەها ئاشتى و سەقامگیرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئاسایشى ناوەچەکە داهاتووى سیاسى عێراق وپرسى پێکهێنانى حکوومەتى نوێ؛ بەتایبەتى هەرێمى کوردستان ئەکتەرێکى گرنگە لە هاوکێشەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەوانەشەى بەشدارى ئەو کۆڕبەندە زۆر بەگرنگییەوە دەڕوواننە هەرێمى کوردستان ؛ بەتایبەتى ئەم کۆنفرانسە جەخت لەسەر کەمکردنەوەى گرژییە ناوچەییەکان و هاوکاریی ستراتیژى ودەوڵەمەندى ئابوورى دەکات و گرنگى بە سیاسە و ڕێگارگەلێک دەدات کە هۆکارن بۆ ئاشتى و ئاسایش و گەشەسەندنى زیاتر ئابوورى ، بۆ ئەم مەبەستە هەرێمى کوردستان توانیوێتى بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى ، پەیوەندییەکانى بەهێز لە سەر ئاستى ناوچەکە و جیهان دروست بکات . ئەمەش دەستکەوتێکى گرنگ و سەرکەوتنێکى دیکەیە بۆ گەلى کوردو هەرێمى کوردستان.

