zagros news agency

ئەستێرەیەکی پۆپی یابانی پەیوەندی بە وەرزی دووەمی “Shōgun”ـەوە دەکات

گۆرانیبێژ و ئەکتەری بەناوبانگی یابانی، ڕێن مێگورۆ، کە ئەندامی گرووپی “سنۆ مان”ە، بە فەرمی بووە بەشێک لە کاستی وەرزی دووەمی زنجیرە مێژووییە سەرکەوتووەکەی “Shōgun”.

مێگورۆ ڕۆڵی کارەکتەری “کازوتادا” دەگێڕێت و ڕایگەیاندووە کە دوای بینینی وەرزی یەکەم زۆر سەرسام بووە و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی کارەکانی دەکات.

ڕووداوەکانی وەرزی دووەم ١٠ ساڵ دوای کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەم دەستپێدەکەن و بڕیارە کاری وێنەگرتنی لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا دەستپێبکات، هاوکات زۆربەی ئەستێرەکانی وەرزی یەکەم دەگەڕێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

کەشناسی:بارانی بەخوڕ و تەزرە و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ڕێدایە

سەڵاح