ئاڕاستەی بیرۆکەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەگۆڕێت دەربارەی مشتومڕەکانی یاریزانەکە لەگەڵ کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە،کە لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت و تاکو ئێستاش هیچ هەنگاوێکی گەورە نەنراوە بۆ نوێکردنەوە،کە ڤینیسیۆس داوای زیاد کردنی مووچەکە دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت وەکو ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
ڕۆژنامەی مارکا ئەوەی بڵاوکردۆتەوە بەهۆی ئەو وەستانە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس ئەگەر تاگو هاوینی 2026 ئاوا بێت ڕیاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی یاریزانەکە دەکاتەوە چونکە نایەوێت لە دەستکەوتنی قازانجی دارایی لەفرۆشتنی ئەو یاریزانە دوور بێت لەکاتی هەبوونی گرێبەستێکی گونجاو یاریزانەکە بفرۆشێت.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەساڵی 2018 لەفلامینگۆی بەڕازیلەیەوە پەیوەندی کردوە بە ڕیاڵ مەدرید و لەگەڵ مێرێنگی دوو چامپیۆنزلیگی بردۆتەوە و پلەی دووەمی باڵۆندۆری 2024ـی بەدەستهێناوە،لەگەڵ هاتنی مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید نیگەرانیەکی زۆر دایگرتووە ئەمەش بەهۆی کەم گرنگی پێدانیەوە لەلایەن ڕاهێنەرەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

