zagros news agency

٢٦ـەمین خولی “ڕۆژانی شانۆی قەرتاج” بە نمایشێکی یەحیا فەخرانی دەستیپێکرد

لە پایتەختی تونس، بە دروشمی “شانۆ ترپەی شەقامە”، ٢٦ـەمین فێستیڤاڵی “ڕۆژانی شانۆی قەرتاج” لە دار ئۆپێرا دەستیپێکرد و تا ٢٩ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵەکە بە شانۆگەری “شا لیر” لە نواندنی هونەرمەندی گەورەی میسری یەحیا فەخرانی کرایەوە کە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. 

لەو خولەدا زیاتر لە ٨٠ نمایش لە وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقییەوە بەشدارن. 

لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕێزلێنان بۆ چەندین هونەرمەندی دیار ئەنجامدرا و یەحیا فەخرانیش خەڵاتی تایبەتی پێ بەخشرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفەر لۆپێز ڕۆڵی فیلمی “ئێڤیتا”ـی بە مادۆنا دۆڕاند

ART

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەکات

ART

گەڕانەوەی جێنیفەر گارنەر و سەرکەوتنە بازرگانییەکانی

ART