zagros news agency

دارامێندرا لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

دارامێندرا، ئەستێرەی دیاری سینەمای هیندستان، دوای تێکچوونی باری تەندروستی، چەند رۆژێک پێش ئەوەی مۆمی 90 ساڵەی تەمەنی دابگیرسێنێت، کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکان، لە چەند رۆژی رابردوودا ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لەبەردەم ماڵی ئەو ئەکتەرەدا بینراوە، کە ئەوەش نیگەرانی لای هەوادارانی دروستکردبوو، تاوەکو دواجار رۆژی دووشەممە، خێزانەکەی بە فەرمی هەواڵی کۆچی دواییان راگەیاند.

دارامێندرا تاوەکو دوا ساتەکانی تەمەنی لە کاری هونەری بەردەوام بوو؛ فیلمی (Teri Baaton Mein Aisa Uljha Jiya) کە ساڵی 2024 نمایشکرا و تێیدا لەگەڵ شاهید کاپوور و کریتی سانۆن بەشداربوو، دواین کاری سینەمایی بوو.

هەروەها رۆڵەکەی لە فیلمی (Rocky Aur Rani Kii Prem Kahaani) ستایشی زۆری ڕەخنەگران و بینەرانی بەدەستهێنابوو، کە سەلمێنەری ئەوە بوو سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی، هێشتا وەک ئەستێرەیەکی کاریگەر لە سینەمای هیندستان مابووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Black Phone 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

فیلمی “Sinners” لە هەفتەی دووەمی نمایشکردنی 45 ملیۆن دۆلار بەدەست دێنێت

ART