zagros news agency

عبدالقادر بازرگان: هەرچی زووە بکەرانی ئەو هێرشە بدۆزێتەوە و سنوورێك بۆ ئەو هێرشانە دابنێت

 

سه‌رۆكی پارتی چاکسازی تورکمان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێلگه‌ی گازی كۆرمۆر ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌مه‌ پێشێلكردنی زه‌قی ئه‌و ئارامیه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌.

عه‌بدولقادر بازرگان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌لێت: “بە توندی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، ئیدانە و شەرمەزار دەکەین، لێدان لە پێگەی ئابوری و کەرتی وزە و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان، ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەو ئەقڵیەتیەی کە بەرنامە و هەوڵیان نەمانی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستانە و دژی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانن.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: سەرچاوەی ئەو هێرشانە لە هەرکوێیەک بێت پێشێلكردنێكی ئاشكرای بنه‌ماكانی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی و سه‌قامگیرییه‌ له‌ ناوخۆی وڵاتدا، بۆیە‌ لەسەر حكومه‌تی عیراق پێویستە هەرچی زووە بکەرانی ئەو هێرشە بدۆزێتەوە و سنوورێك بۆ ئەو هێرشانە دابنێت و کۆتاییان پێ بهێنێت چونکە لە دواجاردا زیان بە ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات و ژێرخانی ئابووری و سامانی سروشتی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و کۆمپانیا ناوخۆ و بیانیەکان هەڵوێست و کاردانەوەیان دەبێت و لە ئەنجامیشدا هەموو لایەک زەرەرمەند دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: پارتی باوه‌ڕی به‌ پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان هەیە

دڵشاد

پۆستی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە، پشتگیری لە سه‌لام نه‌واف ده‌كرێت

سەڵاح

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق: دواکەوتنی خشتەکانی بودجە پێشێلکردنی دەستووره

یاسین