zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ شەممە 18-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-10) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 19-07-2026، ئاسمان هەر بە ساماڵی دەمێنێتەوە؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما جێگیر بن و نزیک ببنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (5-15) کم/ک دەبێت بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، وە مەودای بینین لە نێوان (9-10) کم جێگیر دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

​هەولێر: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43

​سلێمانی: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42

​دهۆک: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42

​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43

​گەرمیان: ئەمڕۆ 45 | سبەی 46

​زاخۆ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43

​سۆران: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42

​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43

​ئاکرێ: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42

​پیرمام: ئەمڕۆ 38 | سبەی 39

​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 35 | سبەی 36

هەواڵی پەیوەندیدار

سلۆت بە لێدوانێک ئیساک شۆک دەکات

یاسین

حكوومەتی فیدڕاڵی داوا لە دامودەزگا فەرمییەكان دەكا پەكەكە وەك حزبێكی قەدەغەكراو ناو بهێنن

سەڵاح

ته‌نها له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم

سەڵاح