zagros news agency

فیلمی “Regretting You” داهاتێکی گەورە کۆدەکاتەوە

فیلمی درامای “Regretting You” توانی داهاتێکی بەرچاو تۆمار بکات کە گەیشتە ٨٧ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار دۆلار لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش لە دوای نمایشکردنی لە ٢٤ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو. 

داهاتەکە دابەش بووە بەسەر ٤٧ ملیۆن و ٨٣٣ هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمەریکا و ٣٩ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار لە سینەماکانی دیکەی جیهان.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە مۆرگان گرانت و کچە هەرزەکارەکەی کلارا دەکات، کە پەیوەندییەکی ئاڵۆزیان هەیە و دوای ڕووداوێکی دڵتەزێن ژیانیان دەگۆڕێت. 

نهێنییەکانی ڕابردوو ئاشکرا دەبن و دایک و کچ دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەی قورس سەبارەت بە لێخۆشبوون و پەشیمانی.

فیلمەکە لە دەرهێنانی جۆش بونە دەرهێنەری “The Fault in Our Stars”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندرۆ ستانتۆن بە فیلمێک مێژووی 45 هەزار ساڵە دەگێڕێتەوە

ART

کێت وینسڵێت چیرۆکێکی شەرمهێنەر لەگەڵ شا چارڵز دەگێڕێتەوە

ART

بیلی ئایڵش و جەیمس کامیرۆن پێکەوە فیلمێکی سێ رەهەندی بەرهەمدەهێنن

ART