تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕای گەیاند لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥دا، ٧٣ هاووڵاتیی سڤیل لە سووریا کوژراون. لەنێو کوژراوەکاندا، ١٢ منداڵ و ٦ ئافرەت هەبوون، هەروەها دوو کەسیش بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە گیانیان لە دەست داوە.
ئەم ڕاپۆرتە ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی ڕووداوە مێژووییەکانی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ و ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسەر دەڤەرەکانی کۆنترۆڵ و دەسەڵات لە سووریا کردووە. سەرەڕای ئەم ڕووداوانە، تۆڕەکە ڕوونیکردووەتەوە هێشتا کوشتنەکان لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ڕژێمی پێشوو، تەقینەوەی پاشماوەی جەنگ و بۆمبی کۆمەڵ و مینە چێنراوەکانەوە تۆمار دەکرێن. لە مانگەکانی پێشتردا، ژمارەی کوژراوان زیاتر بووە، بۆ نموونە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥دا، ١٥٧ کەس کوژراون و لە مانگی ئازاری ٢٠٢٥دا، ١٥٦٢ کەس گیانیان لە دەست داوە. ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای لە هەموو لایەنە نێودەوڵەتییەکان کردووە خۆیان بە خاوەن دەربخەن و بۆ ئاوادانکردنەوەی وڵاتێکی دیموکراسی کۆتایی بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا بهێنن.

