zagros news agency

جواو گۆمێز؛ ئێمە ناوەستین و لیڤەرپوڵ دەگەڕێتەوە ئاستی جاران

 

جواو گۆمێزی ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی لیڤەرپوڵ لەلێدوانێکی نوێیدا بۆ سکای سپۆرت دەربارەی ئاستی یانەکەی قسەی کرد و بەڵێنی بەهاندەرانی یانەی لیڤەرپوڵدا دەگەڕێنەوە ئاستی جارانیان و هەوڵی چاککردنەوە هەڵەکانیان دەدەن.

 

گۆمێزە دەربارەی بردنەوەکەیان لە وێستهام وتی؛ دەزانم هاندەران زۆر دڵتەنگ بوون بە ئاستی پێشترمان بەڵام ئەم بردنەوەیەمان ئەوەی دووپات کردوە ئێمە دەتوانیت بگەڕێینەوە سەر ڕێگای سەرکەوتن و بەهەموو هێزیشمان هەوڵی ئەوە دەدەین.

 

گۆمێز دەربارەی ئاستی ئاست و توانای ڕاستەقینەی یانەی لیڤەرپوڵ وتی؛ هەموومان دەزانین ئێمە خاوەنی توانایەکی زۆری هێرشبەرین،کە دەتوانین کاری گەورە بکەین،وە لەڕووی بەرگریشەوە ئێمە زۆر بەهێزین بەداخەوە من ماوەیەک پێکانم هەبوو نەمدەتوانی هاوکاری تیپەکە بکەم لەبەرگری بەڵام دڵنیابن هەتا من هەبم چی لەتوانام هەبێت دەیکەم بۆ هاندەران و یانەکەم.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینیگۆ مارتینێز بەم شێوەیە ماڵئاوایی لە ژووری جلگۆڕینی بەرشەلۆنە کرد

یاسین

گۆڕانکاری لە یاسایەکی تۆپی پێ کرا و لەمەودوا کاری پێدەکرێت

یاسین

جامی کاراباو.. چێڵسی بەسەرکردایەتی نکۆنکۆ گۆڵبارانی بارۆی کرد

یاسین