zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێکانی فێرلاند مێندی ئەستێرەی باڵی بەرگری تیپەکەی ڕاگەیان ئەمەش دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە کراوە بەهۆی هەبوونی ئازار لە ماسوولکەکانی دەرکەوتووە پێکانی هەیە.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی مارکا بێت مێندی بۆ ماوەی چوار هەفتە لەیاریگاکان دادەبڕێت بەمەش مێندی لەدوای(هاوسن و ئەلابا و کارڤاخاڵ) دەبێتە چوارەمین یاریزانی پێکراو لە ڕیاڵ مەدرید لەم کاتەدا و مێندی بۆ یاریەکانی بەرامبەر(ئەتلەتیک بلباو،سێڵتاڤیگۆ،مان سیتی،دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس،سیڤێیا) بێ بەش دەبێت.

 

مێندی لەم وەرزەدا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەشداری 8 یاری کردوە و لەدوای هاتنی کارێراس لەم هاوینەدا یاریزانەکە کەمترین هەلی یاری کردنی هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەرسناڵ گرێبەستی ساکا نوێدەکاتەوە

یاسین

یانەی دهۆک ڕاهێنەرە نوێیەکەی ئاشکرا کرد

یاسین

موسا ئەلتەعمەری پەیوەندی بە یانەی ڕێنسەوە دەکات

یاسین