zagros news agency

ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، تا نەورۆزی داهاتوو نرخی یەک دۆلار دەگاتە ٨٠ بۆ ١٠٠ هەزار تومەن

زەبیحوڵڵا ئەعزەمیی ساردوویی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی ئێران، بۆ ماڵپەڕی جەماران دەڵێت، ئێستا دەبینین دۆلار لە کۆنترۆڵ دەرچووە و لە سنووری ٦٤ هەزار تومەن تێپەڕیوە.
ئەعزەمی ساردووی دەڵێت: پێشم وایە هەتا نەورۆزی داهاتوو دەگاتە ٨٠ هەزار تمەن، لەوانەیە بگاتە ١٠٠ هەزار تمەنیش.
دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی دۆلار لە ئێران جارێکی دیکە ژماریەکی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە سەرووی 65 هەزار تومەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەست پێکرد

یاسین

سووریاییه‌كانی نێو کەمپی هۆل دەتوانن بگڕێنەوەی شوێنی خۆیان

سەڵاح

وەزیری نێوخۆی تورکیا: ١٠٠ تۆمەتباری داعشمان دەستگیر کرد

سەڵاح