zagros news agency

ئێڤا گرین دەچێتە ناو جیهانی تاریکی “Wednesday”

ئەستێرەی جیهانی ئێڤا گرین پەیوەندی بە تیمی وەرزی سێیەمی زنجیرەی “Wednesday”ەوە کرد. گرین ڕۆڵی “ئۆفیلیا فرۆمپ” دەگێڕێت کە خوشکی مۆرتیشیا ئادەمزە. 

ئەم کەسایەتییە لە کۆتایی وەرزی دووەمدا بۆ چەند چرکەیەک لە دواوە دەرکەوت کە تاجێکی گوڵی لەسەر بوو و لەسەر دیوارێک دەینووسی “وێنزدەی دەبێت بمرێت”.

بەشی یەکەمی وەرزی دووەمی زنجیرەکە توانیویەتی ڕێژەی ٨١٪ لە ماڵپەڕی Rotten Tomatoes بەدەست بهێنێت.

لە وەرزی نوێدا، وێنزدەی ئادەمز (جینا ئۆرتێگا) دەگەڕێتەوە بۆ ئەکادیمیای “نیڤەرمۆر”، بەڵام ئەمجارە ڕووبەڕووی مەترسی گەورەتر و نهێنی تاریکتر دەبێتەوە. 

وەرزی نوێ بە سەرپەرشتی دەرهێنەر تیم بێرتن بەردەوام دەبێت و کۆمەڵێک ئەکتەری دیار تێیدا بەشدارن وەک ستیڤ بوشێمی، کاسرین زێتا جۆنز و چەندانی تر.

هەواڵی پەیوەندیدار

نووسه‌ر و ئه‌دیبی ناسراوی كورد كامیل ژیر كۆچی دوایی كرد

ART

رێز لە نووسەری کۆچکردوو محەممەد مەلا شێخ مستەفا زراری دەگیرێت

ART

چاپکراوی نوێی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن

ART