zagros news agency

مانچستەر سیتی خۆی گەیاندە پلەی دووەم

 

لە هەفتەی 16ی خولی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر سیتی لەنێو یاریگای ئیتیحاد میوانداری سەندەرلاندی کرد و لە تایمی یەکەم، تیپەکەی گواردیۆلا باشتر بیندرا و لە خولەکی 31 رۆبن دیاز گۆڵێکی موشەک ئاسای تۆمارکرد، لە خولەکی 35یش گڤاردیۆل گۆڵی دووەمی نووسیەوە، ئەو دوو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.

لە تایمی دووەم، سیتی بەردەوامبوو لە ئاستە بەرزەکەی و لە خولەکی 65 فۆدین بە ئەسیستێکی نایابی رایان شەرقی گۆڵی سێیەمی هێنایە بەرهەم و کۆتایی بە هەموو شتێک هێنا، لە خولەکی زیادکراویش لۆک ئاونینی یاریزانی میوان بە کارتی سور کرایە دەرەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی مان سیتی کۆتاییهات، بەم بردنەوەیە تیپەکەی گواردیۆلا بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی دووەم جێگیرە و تەنیا دوو خاڵ لە پێشەنگەوە دوورە.

لە یارییەکانی دیکەی هەمان هەفتەش، چێڵسی دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر بۆرنمۆس لەدەستدا و بەبێ گۆڵ لەگەڵیدا یەکسانبوو، نیوکاسڵ و تۆتنهام لە بێرنلی و برێنتفۆردیان بردەوە و ئیڤەرتۆن شکستی بە نۆتینگهام هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسناڵ و چێڵسی لە کێبڕکێدان بۆ ویلیامز

یاسین

پێرێز پێش کلاسیکۆ مباپێ هاندەدات

یاسین

مان سیتی بردنەوەیەکی گەورەی بەسەر لیڤەربوڵ بەدەستهـێـنا

یاسین