ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حکومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە ناریندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت.
سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە نامەکەیدا ، بە ناوی خەڵک و حکومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە“بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و پێکەوەژیانی بیر دێتەوە”.
سەرۆک وەزیرانی هیندستان هەروەها لە پەیامەکەیدا، هیوا دەخوازێت کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکانی دەستیپێکرد

دڵشاد

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

دانا عەبدولعەزیز: لە چوار ساڵی داھاتوو دەمانەوێ زیاتر پڕۆژە پێشکەشی خەڵک بکەین

دڵشاد