ڕۆژی یەکشەممە ٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی شەشەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی عێراق بۆ کتێب لە شاری بەغدا بە ئامادەبووانی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران و نووسەرانی کورد و عەرەب، پانێڵێک لەژێر ناونیشانی (ئەدەبیاتی زارەکی و نووسراوی کوردی) بەڕێوەچوو، کە تێیدا مێژوو و قۆناغەکانی وێژەی کوردی خرانە بەر باس.
پانێڵەکە، کە لەلایەن “لەمیس ئەلئەمیر”ەوە بەڕێوەبرا، نووسەر و ڕۆشنبیری کورد، تارق کارێزی، ئەدەبیاتی زارەکیی کورد وەکو گەنجینەیەکی گەورەی وێژەیی و میراتێکی زۆر دەوڵەمەند و گرنگی زمانی کوردی کە پارێزگاری لە ڕەسەنایەتی نەتەوەیی کردووە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

